مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو كورتهێنانەی كە لە ئەنجامی دۆخی ناوچەكە لە داهاتی عیراق روویدا، بەغدا بەنیازە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەلێنە پەنا بباتە بەر قەرزكردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی شەرقول ئەوسەت، لە دانوستانە سەرەتاییەكانی مانگی رابردوو لە میانی كۆبوونەوەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی كە لە واشنتۆن ئەنجامدراون عیراق گفتوگۆی كردووە سەبارەت بە چارەسەركردنی كورتهێنانی داهات و چۆنیەتی قەرزكردن لەو سندوقە نێودەوڵەتییە.
بەرپرسێكی عیراقی كە وەك راوێژكاری سیاسەتی دارایی عیراق كاردەكات بە كەناڵەكەی راگەیاندووە” عیراق گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی دەكات سەبارەت بە قەرزێك بۆ دابینكردنی بودجەی وڵاتەكە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو كورتهێنانە گەورەیەی داهات كە لە ئەنجامی وەستانی هەناردەكردنی نەوت لە دوای شەڕی عیراق و ئێران و داخستنی گەرووی هورمز درووست بووە”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە عیراق كاریگەری گەورەی شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێرانی لەسەر هەبوو، چونكە زۆربەی هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكە كە نزیكەی هەموو داهاتی حكومەت پێكدەهێنێت، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە وەستا.
ئ پ