مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئێران و ئاشکرایکرد ئەگەر تاران لە نزیکترین کاتدا نەگاتە رێککەوتن رووبەڕووی چارەنووسێکی زۆر خراپ دەبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “نازانێت ئایا لە کاتێکی نزیکدا رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا دەکرێت یان نا، بەڵام ئێرانییەکان ئارەزووی گەیشتن بە رێککەوتن دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەیشتن بە رێککەوتن بۆ ئێران زۆر باشترە، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی چارەنووسێکی سەخت و دژوار دەبێتەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە “ئەمەریکا و ئیسرائیل ئامادەکاریی چڕ دەکەن بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان دژی ئێران، کە رەنگە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بێت”.
ب ع