مه‌ودا میدیا-
به‌غدا داواى كردووه هه‌رێم هه‌موو مانگێك تا پێش 20ى مانگ، لیستى مووچه و داهاتى ناوخۆ بۆ به‌غدا بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى عیراق بێ دواكه‌وتن دابه‌شبكرێت، به‌ڵام هه‌رێم به‌رده‌وام لیستى مووچه‌و داهاتى ناوخۆ دواده‌خات.
له ئێستادا ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان، تا پێش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، لیستى موووچهى مانگى پێنج و داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى پێنج ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، به‌غداش سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى پێنج ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات و پێش جه‌ژن مووچه‌یه‌كى تر ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران.
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌توانێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ته‌واوى لیستى مووچه و داهات ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غداش مووچه‌ى مانگى پێنج پێش جه‌ژن ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.
لاى خۆیه‌وه یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند “لیستى مووچەى مانگى پێنجى سەرجەم ناوچەکانى سنوره‌كه بە سیستمی پەیڕۆڵ ئاماده‌كراوه”.
وتیشى “پاش پەسەندکردنی لیستەکە لەلایەن گەنجینەکانی سلێمانییەوە، رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کراوە”
ع