مەودا میدیا-
بە هەوڵی بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی دابین دەکرێت.
سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “دوای هەوڵەکانیان رەزامەندییان بە دابینکردی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشانی رۆماتیزم لەسنووری پارێزگای سلێمانی وەرگرتووە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی رووبەڕووی کەمی دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان بوونەتەوە و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم وەک پێوسیت هاوکاری نەخۆشخانەکان ناکات.
ب ح