باخچەلی: دەبێت مافی چاوپێکەوتنی میدیایی بە ئۆجەلان بدرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورک (مەهەپە) ئاشکرایکرد پێویستە پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری دەستەی هەماهەنگیی پڕۆسەی ئاشتی و بەسیاسیبوون بناسێندرێت.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند ” دەبێت مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوە مەدەنییەکان و ناوەندە ئەکادیمییەکان بۆ بۆ ئۆجەلان فەراهەم بکرێت، تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ رای گشتیش نەبێت”.

داواکارییەکەی باخچەلی لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان بۆ تاوتوێکردنی بەردەوامی پڕۆسەی چارەسەریی و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە کۆببێتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان