مه‌ودا میدیا-
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند “ئه‌و كاندیدانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كه ده‌نگى پێویستیان نه‌هێنا سكاڵایان تۆماركردووه”.
وتیشى “كاندیدی پارتی و ده‌وڵه‌تی یاسا و هه‌موو ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ره‌تكرانه‌وه، سكاڵای یاساییان تۆماركردووه، به‌شێك له‌و دیكۆمێنتانه‌ی كه هه‌یه ده‌ریده‌خات ئه‌و وه‌زیرانه متمانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “وه‌زیرێك هه‌یه له‌ماوه‌ی (6 چركه)دا مه‌جالی ئه‌وه نه‌دراوه ژماره‌كان حساب بكرێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتویه‌تیی متمانه‌ی نه‌هێناوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه وه‌زیر هه‌یه متمانه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌و وتراوه متمانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته یه‌كلاده‌كاته‌وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌و سكاڵاكان پێشكه‌شكراون، بۆیه به‌شێك له‌و هێزه سیاسییانه پێیان باش نه‌بوو دانیشتنی ته‌واوكردنی حكومه‌ت بكرێت تا ئه‌وكاته‌ی دادگا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌دات، چونكه مادده‌ی 74/ چواره‌م-ی ده‌ستورو په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێشێلكراون، دادگای فیدراڵیی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ده‌دات و دواتر كابینه‌ی حكومه‌ت ته‌واو ده‌كرێت”
ع