مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی سوریا لە رۆژئاوای كوردستان ئاشکرایکرد ئەوانەی بەناو نوێنەرایەتی كورد دەكەن پێشتر دانراون.
فەوزە یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی پەیەدە رایگەیاند “سیاسەتی پەراوێزخستنی ئیرادەی گەلی كورد لە سوریا بەردەوامە و دانانی سندوقەكانی دەنگدانیش چاوبەستەو ئەوانەی نوێنەرایەتی كورد دەكەن پێشتر دانراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیوایەک بۆ نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەی جەزیرە لە پەرلەمانی سوریا هەبوو بەڵام سیاسەتی پەراوێزخستنی کورد، سراینی، ئاشووری، ئەرمەن و ئێزدی بەردەوامە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی گەل (پەرلەمان) لە دەرەوەی ئیرادەی پێکهاتەکان، دۆخێکە تەواو پێچەوانەی دیموکراسی و ئەو نوێنەرایەتییەیە کە سورییەکان هیواخوازبوون”.
ب ح