مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا له باره‌ى رێككه‌وتنى ئێران و ئه‌مه‌ریكا وتى “تەنها هەواڵی باش دەبێت، من هەرگیز رێککەوتنی خراپ ناکەم، له‌گه‌ڵ ئێران نزیكین له كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ده‌ستپێكردنى ئاشتى”.
وتیشى “ناتوانم ئێستا قسە لەسەر ناوەڕۆکی رێككه‌وتنه‌كه بکەم، بابەتەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی خۆمدایە، په‌له‌مان نییه و كارى باش ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بە نوێنەرانی خۆمم راگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک پەلە نەکەن لە ئیمزاکردنی رێککەوتن لەگەڵ تاران”.
به‌پێى دوایین زانیاریی میدیاكان و لێدوانى به‌رپرسانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و دوو وڵاته له ئێستادا به نێوه‌ندگیریی پاكستان و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى عه‌ره‌بى، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی و بڕه له كاتژمێره‌كانى داهاتوو رابگه‌یه‌ندرێت.
ع