مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد راستگۆیى بنەماى بەڕێوەبردنە، بەڵام بوار و دۆسییە نییە لایەنەکانی دەسەڵات و حکومەتە ماوە بەسەرچووەکەیان نەیسەلمێنێت کە لەگەڵ خەڵک راستگۆ نین.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بەرپرسانی حکومەت وتیان تا کۆتایى مانگ ناتوانن داهات بنێرین، دەرکەوت وانییەو ئەمڕۆ (25ی مانگ) ناردیان، ئیتر ئەرکى بەغدایە ئەمڕۆ تاوەکو سبەینێ پارەی مووچە بنێرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ماوەی ساڵێکی رابردوودا هەمیشە دواخستنی ناردنی داهاتی ناوخۆ هۆکاریی سەرەکی دواکەوتنی مووچە بووە، ئەمە ستەمە لە خەڵکی کوردستان دەکرێت”.
ب ح