مەودا میدیا-
سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیان فەرماندەی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسیان لە غەززە کوشتووە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند “محەمەد عۆدە،کە تەنها دوو هەفتەیە پۆستی فەرماندەیی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی وەرگرتووە بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی (شاباک) لە غەززە کوژراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “محەمەد عۆدە، پێشتر بەرپرسی هەواڵگریی بزووتنەوەکە بووە و ئەرکی داڕشتنی پلان و هەماهەنگی ئامانجەکانی هێرشی 7ی ئۆکتۆبەری لە ئەستۆ بووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “عۆدە بە یەکێک لە دوایین سەرکردە باڵاکانی باڵی سەربازیی حەماس کر سەرپەرشتی شەڕی دژی هێزەکانی ئیسرائیلی کردووە و گورزێکی گەورەیە بۆ هەوڵەکانی بنیادنانەوەی چەکدارانی حەماس”.
ب ح