دوو كوڕ و كچێك له‌سه‌ر ئامێرى قۆپیكردن ده‌ستگیركران

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، سێ كه‌س كه‌ له‌ دوو كوڕ و كچێك پێكهاتوون به‌ تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئامێرى قۆپیكردن ده‌ستگیركراون.

پۆلیسی گەرمیان باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ئامێری قۆپیکردنەوە دەستگیرکرد.
​لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ پاراستنی ڕەوتی پرۆسەی خوێندن و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە سەرپێچییەکی یاسایی، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان / نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە گەرمیان، توانیمان باندێکی سێ کەسی دەستگیر بکەین کە پێکهاتوون لە (دوو کوڕ و کچێک).
​تۆمەتباران هەستاون بە ئەنجامدانی کاری کڕین و فرۆشتن بە ئامێری قۆپیکردن (گزی) و پرسیارەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی.
ئەم باندەخاوەنی چەندین هەژماری تایبەتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی (سناپ چات، تیک تۆک و تیلیگرام) کە بۆ ڕیکلامکردن و ساغکردنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکانیان بەکاریان هێناوە.
لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەندین ئامێری تایبەت بە قۆپیکردن، بیستۆک (سەماعە)ی بچووکی ناو گوێ، پاتری، سیمکارت و چەندین کەرەستەی تری پەیوەندیدار بەم کارە نایاساییە.
​لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٢٤٠) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە پەڕاوەکەیاندا بەردەوامە.

عەقید سۆران محمد غەریب
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان