تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە ماوەی پێنج رۆژە گیانی لەدەستداوە.

ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند “هاوڵاتییەکە ناوی (س .ج .ع ) تەمەن 54 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی گوڵانی سەرووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ رێکخراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تیمەکانی بەڵگە و تاوانی سەربە بەڕێوەبەرایەتییان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادوەریی کردووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە هیچ ئاسەوارێکی تاوانکاریی بە تەرمەکەوە نەبووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان