مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى كوشتارگه‌ى نوێى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵى رابردوو رێژه‌ى قوربانیكردن له كوشتارگه له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه زیادیكردووه.
شاڵاو عارف، به‌رپرسى كوشتارگه‌ى نوێى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئاماری کوشتار لە کوشتارگەی نوێی سلێمانی بۆ چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز به‌راورد به جه‌ژنى قوربانی ساڵى رابردوو زیادیكردبوو”.
وتیشى “له ماوه‌ى چوار رۆژى جه‌ژن به‌رده‌وام بووین له قوربانیكردن، له‌و ماوه‌یه 598 ئاژه‌ڵى بچوك كه له مه‌ڕ و بزن پێكهاتبوون كراونه‌ته قوربانی، هه‌روه‌ها 82 سه‌ر ئاژه‌ڵى گه‌وره كه ره‌شه‌وڵاخ بوون به‌هه‌مان شێوه كراون به قوربانى”.
باسى له‌وه‌شكرد “نزیکەی یەك تەن گۆشت لەناوبرا بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن لەئەنجامی تووشبوونی بە نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان، ئەمساڵ موسوڵمانان زیاتر روویان لە کوشتارگەکان کرد بەراورد بە ساڵی پار بەمەبەستی ئەنجامدانی سونەتی قوربانیكردن”.
ع