مه‌ودا میدیا-
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاند، گرێبه‌ستى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه چونكه پابه‌ندنه‌بووه به مه‌رجه‌كانى گرێبه‌سته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌كه هاتووه “رێکاری یاسایی توند بەرانبەر سامانی کۆڕەک تیلیکۆم دەگیرێتەبەر، ئەم بڕیارەی دەستەکە، پاڵپشت بە بڕگەکانی (12، 13، 15، 16)ی ماددەی پێنجەم لە گرێبەستی vێککەوتنی نێوانیان دراوە. ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە بەڵگەی تەواو هەیە لەسەر ئەوەی کۆمپانیاکە پابەندی مەرجەکانی گرێبەستەکە نەبووە، سەرەڕای ئەوەی مۆڵەت و دەرفەتی تەواوی پێ‌درابوو بۆ vێکخستنەوەی دۆخی یاسایی و جێبەجێکردنی پابەندبوونە دارایی و گرێبەستییەکانی”.
باس له‌وه‌شكراوه “کۆمپانیای کۆڕەک پابەند نەبووە بە مەرجەکانی گرێبەستەکەوه، هه‌ر بۆیه هاوڵاتییان و دامەزراوەکان هیچ مامەڵە و گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆڕەک نەکەن”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “سکاڵای بەشداربووانی کۆڕەک وەردەگرین و چارەسەری کێشەکانیان دەکەین”.
ع