مهودا میدیا-
موحسین رەزایی، راوێژکاری رابەری باڵای ئێران رایگهیاند “لە دانوستانەکاندا و نە لە پرۆسەی ئاگربەستدا، ڕێگە بە داواکاریی زیادە و زێدەڕۆییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا نادەین”.
وتیشى “وەڵامی هەر تەقەکردن و دەستدرێژییەک، دەستڕێژێکی چڕ (ڕێژنەیەک) لە مووشەک و درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) دەبێت، مێژوو ناگەڕێتەوە بۆ دواوە و دەستدرێژیکار بە خێرایی سزا دەدرێت”.
هاوكات ههر ئهمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكى ئهمهریكا رایگهیاند “ئێران رازی بووە بە داواکەمان و خامنەییش بەشدارە لە دانوستانەکان”.
وتیشى “ئێران رازی بووە دەست بۆ چەکی ئەتۆمی نەبات، دۆخەکە سەبارەت بە ئێران بەخێرایی پەرەدەستێنێت و زۆر باش دەبێت، موجتەبا خامنەیی بەشدارە لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمهریکا، ئەگەری هەیە لە قۆناغی داهاتوو چاوم بە موجتەبا خامنەیی بکەوێت”.
ع