مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد هاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە لە نەبوونی قەیرانی غاز، لە چەند رۆژی داهاتوو رێژەی بەرهەمهێنان زیاد دەکرێت.
د.ئەحمەد کەرکوکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند “پەیوەندیی بە بەڕێوبەری کۆمپانیای پڕکردن و خزمەتگوزاری گازی شل کردووە سەبارەت بە دەنگۆی قەیرانی گازی شل لە شاردا، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ڕرێژەی بەرهەمهێنان زیاد دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوڵاتییان لە نەبوونی ئەزمەی گازی شل دڵنیا دەکەنەوەو ئاگاداری هەر بریکار و کەسێک دەکەنەوە لە هەوڵدان بۆ درووستکردنی قەیران و هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ قائیمقام و کۆمپانیای بەرهەمەنەوتییەکانی کەرکوکیش بۆ هەمان مەبەست کردووە”.
ب ح