سبەینێ‌ بزوتنەوەی گۆڕان كۆنگرە دەبەستێت

مەودا میدیا-
دوای نزیكەی حەوت مانگ لە كۆنفرانسی گشتیی بزوتنەوەكە لە شاری كەركوك، سبەینێ‌ شەممە 5ـی ئەیلول، بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆنگرە دەبەستێت و رێكخەری گشتیی بزوتنەوەكە هەڵدەبژێرێت.

كۆنگرەكەی بزوتنەوەی گۆڕان دوای رەزامەندی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق دێت لەسەر داواكارییەكی بزوتنەوەكە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی نائاسایی و هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی لە 05/09/2026 لە هۆڵی گشتیی بزوتنەوەكە لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسراوەكەیدا بۆ كۆمسیۆن، داوای كردووە ناوی “دانا ئەحمەد مەجید” بۆ ئەندامێتیی دەستەی گشتیی بزوتنەوەكە زیاد بكرێت و كۆمسیۆنیش لەو بارەیەوە رەزامەندی داوە بەو مەرجەی لەلایەن ئەندامانی ئامادەبووی كۆنگرەكەوە دەنگی لەسەر بدرێت.

زیادكردنی ناوی دانا ئەحمەد مەجید بۆ ئەندامێتی كۆنگرە لە كتێكدایە كە ئەندامانی گشتیی بزوتنەوەكە دەیانەوێت لە كۆنگرەی ئەمجارەدا بە رەسمی و بە دانپێدانانی كۆمسیۆن، ئەو كەسایەتییە بۆ رێكخەری گشتیی بزوتنەوەكەیان هەڵبژرێنەوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان