مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد دەبێت پەرلەمانی تورکیا یاسایەک بۆ ئەو کەسانە دەربکات کە چەک دادەنێن.
گوڵستان کڵیچ، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی رایگەیاند “دەبێت پەرلەمان یاسایەک دەربکات کە ئەو کەسانەی چەک دادەنێن چۆن دەتوانن بەشداریی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” رۆژی 11ی تەمموز، ساڵێک بەسەر چەکدانانی 30 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا تێدەپەڕێت کە تاوەکو ئێستا هیچ کەسیک لەوانە نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ تورکیا”.
ئەوەشی خستەڕوو “تائێستا ئاکەپە هیچ رەشنووسێکی پێشکەش نەکردووە، بەڵام دەمپارتی بە راوێژ لەگەڵ ( عەبدوڵڵا ئۆجەلان) خاوەنی رەشنووسێکی ئامادەکراوە”.
ب ح