عێراقچی: بە تووندی وەڵامی هەموو هێرشێک دەدەینەوە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد هەر هێرشێک بکرێتە سەر وڵاتەکەیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە خێرایی وەڵامدەدرێتەوە و ئەوەش مافێکی رەوایە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “هێزەکانی وڵاتەکەی ئەو شوێنانە دەکەنە ئامانج کە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیوانی مەدەنی بەکاردەهێنرێن، ئەمەش وەڵامێکە بۆ پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی سوپاسی ئیماراتی کورد بە شێوەیەکی چالاک و کوەیت بە رۆڵێکی باش هاوکاری ئەمەریکایان کردووە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان