مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرایکرد ئەوه‌ی كه له ناوچه‌كه ئه‌گوزه‌رێ دیاره‌و هه‌مووان ئه‌زانن، ئاڵنگارییه‌كان روونە، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و نیشتمانییه كه قسه‌یه‌كی خێر لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا بکەن.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند “یەکێتی و پارتی د‌رك ئه‌كه‌ن كه چی روویداوه، به‌ڵام رێگه‌چاره‌كان تۆزێك دووركه‌وتوه‌ته‌وه له‌به‌ر هه‌ندێك بابەتی ده‌روونی و کەسی و حزبی، جێی سەرسوڕمانیش نییه ده‌ستێوه‌ردانیش ببێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆژەیەکیان لە مەکتەب سیاسیی حزبەکەیان ئامادەکرد و سەرەتا داوایانکرد شەڕی میدیایی رابگیرێت ئه‌و پێشنیازانه‌یان كرد‌و به‌ڕێزه‌وه كاك بافڵ په‌سه‌ندی كرد، چوونه لای پارتی و له مه‌سرور بارزانییەوە دهستانپێكردو ئه‌ویش گوێگرت و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك روونكردنه‌وه‌یان پێدا پێی باش بوو”.
ئەوەشی خستەڕوو “شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سەردانی یەکگرتوویان کردووە و دهستپێشخهرییهکەیان زیاتر بۆ روونکردوونەتەوە کە هیچ مەرامێکی له پشته‌وه نییه‌و هه‌ر ئه‌وەیە كه هه‌یه‌و موزایه‌ده‌ی دڵسۆزی له‌سه‌ر كه‌س ناكه‌ن، به‌ڵام راستییەکە ئه‌وه‌یه كه دەیبینن به‌ڵام دیاره پێشهاتەکان کۆنترۆڵ ناكرێت، هه‌ندێك روونكردنهوهیاندا و شاندەکەپڕۆژەکەیان بردە لای كاك مه‌سعود و دوجار لەگەڵ نێچیرەڤان بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبووینەوە”.
ب ح