سبەینێ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن

مەودا میدیا-

سبەینێ شاندێکی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر داهاتی ناوخۆ و جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا سەردانی بەغدا دەکەن و لەسەر دوو تەوەری سەرکی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، شاندی هەرێم دوو مەرجی هەیە کە ئەوانیش گرەنتییکردنی دابینکردنی دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ بازرگانان و پێداگرییە لەسەر ئەوەی ئەو داهاتەی لە رێگەی سیستمی ئەسیکۆدا کۆدەکرێتەوە، بخرێتە سەر خەزێنەی حکومەتی هەرێم نەک خەزێنەی حکومەتی فیدراڵی.

شاندی هەرێم پێشنیازێکی نوێی خستووەتەڕوو تایبەت بە دەرچوونی یاسایەکی نوێ بۆ بودجەی عیراق، تاوەکو کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم چارەسەر بکرێت، داوا دەکەن نیوەی 120 ملیارەکە وەکو داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغداد بکرێت

هەروەها شاندی هەرێم داوا دەکەن 70 ملیار دیناری مانگی رابردوو و 32 ملیار دیناری مانگەکانی پێشتریش کە لە پشکی هەرێمی کوردستان بڕدراون بۆ هەرێم بگەڕێننەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان