مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، نرخى گۆشتى مریشكى زیندوو بۆ كیلۆیه‌ك هه‌زار دینارى چووه‌ته سه‌رو نرخه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه.
سه‌ردار محه‌مه‌د، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هۆكارى گرانبوونى نرخى مریشك په‌یوه‌ندیی به دوو شت هه‌یه، یه‌كه‌میان خواستێكى زۆر له‌سه‌ر مریشك هه‌یه به‌هۆى جه‌ژنه‌وه، هۆكاره‌كه‌شى تریش ئه‌وه‌یه مریشك كه‌مبووه‌ته‌وه له كێڵگه‌كان و خواست زیاتره له خستنه‌ڕوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یه‌ك كیلۆ مریشكى زیندوو بۆ 3500 دینار گرانبووه، هه‌فته‌ى رابردوو یه‌ك كیلۆ 2500 دینار بوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دواى جه‌ژن نرخه‌كه داده‌به‌زێت، مریشكیش زۆر ده‌بێته‌وه له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشتى سور له بازاڕه‌كان هه‌زار بۆ دوو هه‌زار دینار گرانبووه.
ع