مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی ساڵح ئاغا سەربە ناحییەی قۆرەتوو تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (هێمن ئیسماعیل کاکە عەلی ) لەدایکبووی 2010 و لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە”.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند “بەوتەی کەسوکارەکەی منداڵەکە لەکاتی مەلەکردندا لە ئاوی باڵەجۆ لە گوندەکەی خۆیان خنکاوە و دواتر گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار “.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوەو لەسەرچۆنێتی رووداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە”.
ب ح