مهودا میدیا-
بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی رۆیتەرزی ئهمهریكاى راگەیاندووە، تاران بەپێی رەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمەریکا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەرهەمهێنان و هەڵنەگرتنی چەکی ئەتۆمی.
بهپێى وتهى ئهو بهرپرسه ئێرانییه، بەپێی رەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، ئەمەریکا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کەمکردنەوەی کۆگای یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراومان لە ناوخۆی ئێران و لە ماوەی 60 ڕۆژی داهاتوودا باس لەو میکانیزمە دەکرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی “بەپێی رەشنووسی یاداشتەکە، ئەمهریکا سزاکانی سەر نەوتی ئێران بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەڵدەگرێت و ڕێگە بە تاران دەدات نەوت بفرۆشێت و داهاتەکەی وەربگرێت”.
باسى لهوهشكرد “بەپێی رەشنووسی یاداشتەکە، ئێران دەستبەجێ گەرووی هورمز بە رووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکاندا دەکاتەوە، هاوکات ئەمهریکا گەمارۆی دەریایی هەڵدەگرێت”.
بەپێی ئەو رەشنووسە، ئەموریکا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی 25 ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانە بەستووەکانمان، لەوانەش گواستنەوەی پارەی نەختینەی راستەوخۆ، هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و هێڵی قەرزی دارایی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند “بڕیارە رۆژی یەکشەممە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت”.
ترەمپ هیوای خۆی دەربڕی کە پرۆسەکە بە خێرایی و بە ئاسانی و بە ئاسانی بەڕێوە بچێت و ئەگەر ئەوە روونەدات، واشنتۆن باشترین بەدیلێکی لەبەردەستدایە.
ع