مەودا میدیا-
پێگەیەکی ئەمەریکی سەبارەت بە رشنووسی خاڵەکانی رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکاوە ئاشکرایکرد پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد ناکرێن.
پێگەی ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمەریکاوە بڵاویکردووەتەوە “رێککەوتنەکەی واشنتۆن لەگەڵ تاران لەسەر بنەمای ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان بەرانبەر بە جێبەجێكردن و پابەندبوونی دوولایەنە نوسراوەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریكا هیچ بڕە پارەیەکی بلۆککراوی ئێران ئازاد ناکات، تاوەکو ئێرانییەکان بەتەواوی پابەندبوونەکانی ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێ نەکەن”.
ب ح