مەودا میدیا-
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە لە زاری سەرۆکی شارەوانی تارانەوە بڵاویانکردەوە کە هەشتی مانگی داهاتوو وەک وادەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەییی دیاریکراوە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زاری محەمەد عەبیری، راوێژکاری باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاند “بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی گەلی عیراق، وەک نوێنەرانی حکومەت، هۆزەکان، لایەنە سیاسییەکان و جەماوەر، خوازیارن بەشداری لە مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی رێبەری شۆڕش، سەید عەلی خامنەییدا بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ بەشداریکردنی لە مەراسیمی ماتەمینی بەخاکسپاردنی تەرمی خامنەیی : پێشبینی دەکرێت نزیکەی 500 بۆ 600 هەزار کەس لە رێگەی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی مێهرانەوە بچنە ناو خاکی ئێران و دواتر بەرەو شارەکانی تاران، قوم و مەشهەد بەڕێبکەون، هەروەها کارئاسانی بۆ هاوڵاتییانی عیراقی کراوە”.
ب ح