دارایی هەرێم: ناتوانین داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا بکەین

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عیراق تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران (6)ی وەزارەتەکانی خۆی دەستپیکرد و بڕیارە دواتریش مووچەی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی حوزەیران (6)ی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتاییهاتووە و لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە لیستەکە واژۆکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ رەوانەکردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە، چونکە تاوەکو کۆتایی مانگ نازانن بڕی داهاتەکە چەندە، تائێستاش هیچ بڕیارێک بۆ رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدا بەبێ داهاتی ناوخۆ نییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان