مووچەى کرێکارانى خانەنشینکراو زیادکرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بڵاویکردەوە لەسەر پێشنیارى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران بڕیار درا کەمترین مووچەى خانەنشینیی کرێکاران دینار زیاد بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى رایگەیاند “بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9ی ساڵی 2014)ی عیراقی مووچی کرێکارانی خانەنشینکراو بریتییە لە (500 هەزار) ، خانەنشینکردنى کرێکاران بۆ ئەو کرێکارانەیە کە دەستەبەرکراون و بە هۆکارى هەڵکشانى تەمەن، گیانلەدەستدان یان پێکانى کار خانەنشین دەکرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە هەزار کرێکارى خانەنشینکراو هەیە، کە مووچەى مانگانەیان لەلایەن خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى دابین دەکرێت، ئەو کرێکارانەى بڕی مووچەکەیان لە (500) هەزار دینار کەمتر بووە مووچەکانیان زیاد دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان