مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئیلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە عیراق کرد و دووپاتیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و روسیا کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئیلبروس کۆتراشێڤ گفتوگۆیان لەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عیراق کرد و جەخت لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
ئیلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە عیراق رایگەیاند “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە، سیاسەتێکی حەکیمانە و هاوسەنگ پەیڕەو دەکات و لایان گرنگە کە نەوەیەکی سیاسیی گەنج لە عیراق هاتوونەتە پێشەوە”.
ب ح