کاوە عەبدولقادر: چیتر ئەم بارودۆخە بەردەوام نابێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بەڵێ ئەگەر کابینەی نوێی حکومەت پێکنەهێنرێت و دامودەزگاکان بەدامەزراوەیی نەکرێن بە کرداری هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی هەڵوەشانەوەدایە.

کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “چیتر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت پارتی دەست بەسەر زۆرینەی جومگە سیاسیەکانی هەرێم بگرێت و بەنایاسایی و ناشەرعی حکومەت بەڕێوەببات و داهاتوو خەرجی دیار نەبێت وپەرلەمانیش لەسووڕی متبووندا دابێت،”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەڵێ ئەگەر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت هەنگاوی یەکەم لە یاسای بودجەی عیراق مامەڵە لەگەڵ ئەو حکومەتە ناکرێت و پارێزگا بە پارێزگا حسابی بۆ دەکرێت نەک هەرێم ، بەجۆرێک بودجەی پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە جیادەکرێتەوە لە هەولێر و دهۆک، بەغدا راستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دەکات نەک وەک حکومەتی هەرێم ، ئینجا لە داڕاشتنی یاسای نەوت وگاز و خاڵە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە و کۆمەڵێک خاڵی گرنگی تر زیاتر پاشەکشە بە هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆیە ئەوەی کاک شاسوار عەبدولواحید باسی دەکات لە دڵسۆزییەتی بۆ قەوارەی هەرێم و هۆشدارییە، بۆئەوەی بەهۆش خۆتاندا بێنەوەو واز لە غروری و عینادی سیاسیی بێنن، وەک ئەوەی سەردەمی ریفراندۆمیش ئەوکاتیش بەهەمانشێوە هۆشداریی پێدان و هەمان کاردانەوەتان هەبووئەنجامەکەشتان بینی کە بەگوێتان نەکرد”.

باسی لەوەشکرد “بۆیە پێویستە ئێوە ئەم هۆشدارییە بەهەند وەربگرن و ئیشی لەسەر بکەن نەک بێن لە رێگای میدیاکانتان هەموو ئەوانەی لە ئاخوڕەکانتان دەخۆن بیانهێننە سەر شاشەو هێرش بکەنە سەر کاک شاسوار و نەوەی نوێ”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان