قەرزەکانی حکومەت لەسەر هاوڵاتییان و بازرگانان زیاتر لە ( سێ ) ترلیۆن دینارە

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئاشکرایکرد لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتەکەیان لە ساڵی ( 2019 تا 2025) ، بە داتا و زانیاریی کۆی ئەو قەرز و پێشینانە خراوەتەڕوو کە لەساڵانی ڕابردوودا دراوەتە هاوڵاتییان و بازرگانان.

بەشی یەکەم: قەرز و پێشینەکان لای هاوڵاتییان:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “سه‌باره‌ت به‌ قه‌رز و پێشینه‌كانی(خانووبه‌ره‌ ، نیشته‌جێبوون، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی ،گه‌شتوگوزار ) كه‌ له‌ رێگای بانكه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكه‌ پسپۆڕییه‌كان دراوه‌ بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2008 وه‌ تا ساڵی 2014، بەردەوام بوون لەسەر پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، بەڵام دوای ساڵی 2014 بە هۆکاری قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە ئەم خزمەتگوزارییانە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی راگیران.

تێبینی : هەنگاوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سوودمەندانی قەرز و پێشینەکان لە 2019 تا 2025:.
1- بریاری لێخۆشبوونی‌ ته‌واو بۆ سوودی دواكه‌وتنی ( 100% ) ی بڕی راستەقینەی قه‌رز.
2- درێژکردنەوە و لێخۆشبوون بە ڕێژەى (15%) لە قەرزی پێشینەى(خانووبەرە، کشتوکاڵى، پیشەسازى، نیشتەجێکردن، گەشتوگوزار) بەپێی ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە ساڵانی پێشووتردا بۆ چەند جارێک .
3- لێخۆشبوونی پێشینەى خانووبەرە بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانى داعش.
4- بەخشینی سوودی پێشینەی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران.
5- بڕی پارەی قەرزی گەڕاوە لە هەموو پێشینەکان لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ساڵی 2025 دەکاتە (639 ملیار و 511 ملیۆن 489 هەزار دینار).
6- قەرزی ماوە لای هاووڵاتییان تا کۆتایی ساڵی 2025 دەکاتە نزیکەی یەک ترلیۆن و 918 ملیار و 88 ملیۆن دینار.

بەشی دووەم: قەرزی ئاسانکاریی:

دەربارەی گەڕانەوەی قەرزی ئاسانکاریی قەبارەی قەرزەکە بە سوود و سزای دواکەوتن تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی یەک ترلیۆن و 367 ملیار و 625 ملیۆن دینارە، لە ئێستادا بە مەبەستی سوککردنی باریی دارایی سوودمەندان، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە و گەڕانەوەی ئەو قەرزە بۆ خەزێنەی گشتیی حکومەت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان