مەودا میدیا-
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە لە عیراقدا لە وتارێكدا پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەربڕی و داوای لە لایەنگرانیشی كرد پشتیوانی لێبكەن.
سەدر رایگەیاند” ئێمە پێشتر و تا ئێستاش هەمیشە داوای چاكسازیمان كردووە و هیچ شتێك لەگەڵ گەندەڵكاران كۆمان ناكاتەوە، تەنانەت لە خۆشەویستیی حوسێنیش-دا، بۆیە پشتگیری لە هەڵمەتەكەی عەلی زەیدی دەكەین و هاوكار دەبین لە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی”.
وتیشی” دەبێت پشتیوانی زەیدی بین بۆ ئەوەی شكۆی بەهێزتر بێت و رێگری بكەین لەو گەندەڵكارانەی دەیانەوێت گوشار بخەنە سەری و لەو هەڵمەتە بوێرانەی پاشەكشەی پێ بكەن، چونكە هەڵمەتەكەی كە زۆر كەسی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ترساندووە.”
موقتەدا سەدر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” گەندەڵكاران بەرپرسیاری یەكەمن لە پاراستنی گیانی زەیدی و هەموو ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت شكۆ بۆ نیشتمان و ئایین و مەزهەب بگێڕنەوە و وڵات لە قەیران و گەندەڵی و دزی دوور بخەنەوە”.
ئ پ