پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوەو خێراىی با لەسەرخۆ (10-15) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:40 پلەی سیلیزی
گەرمیان:44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:28 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان