نووسینگەکانی پێدانی فیزای تورکیا لە کەرکوک و سلێمانی کرانەوە

مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا ئاشکرایکرد نووسینگەکانی کەرکوک و سلێمانی سەر بە دەزگای (DTV Group/VFS Global) کە تاکە لایەنی بریکاری رێگەپێدراوە بۆ وەرگرتنی داواکارییەکانی ڤیزای وڵاتەکەیان لە سەرانسەری عیراقدا.

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا رایگەیاند “نووسینگەکانی کەرکوک و سلێمانی لە (2026/7/7)وە دەستیان بە کارەکانیان کردووە و پێشوازیی لە هاوڵاتییان دەکەن بۆ وەرگرتنی مامەڵەکانیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نووسینگەی کەرکوکی (DTV Group/VFS Global) بەرانبەر مزگەوتی گەورەی نوور، زینە مۆڵ، نهۆمی دوو، گۆڕەپانی ئاهەنگەکان (ساحەت ئیحتیفالات)، کەرکوک”.

ئەوەشی خستەڕوو “نووسینگەی سلێمانی (DTV Group/VFS Global) شەقامی مەلیک مەحموود، نزیک چاڤی لاند، هۆتێل تایتانیک، گۆیژە-سلێمانی”.

باسی لەوەشکرد “سەبارەت بە داواکارییەکانی ڤیزا، دەتوانن لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنەکانی 1919 193 774 / 1919 093 750 و ناونیشانی ئینتەرنێتی https://visa.vfsglobal.com/irq/en/tur پەیوەندی بە ئۆفیسەکانی DTV Group/VFS Globalـەوە بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان