مەودا میدیا-
رۆژی 2026/5/15، لە کاتی بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، رێباز حەملان، کاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانی عیراق لە پەرلەمان دەنگی نەهێناو دەرنەچوو.
رێباز حەملان، هەر ئەوکات دژی دانیشتنەکەی پەرلەمان وەستایەوە و بە نایاسایی لەقەڵەمدا، لەئێستاشدا سکاڵای لەسەر هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردووە و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 2026/7/12، یەکەم دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێکردنی سکاڵاكەی حەملان بەڕێوەبچێت.
رێباز حەملان لە سكاڵاكەیدا داوایكردووە، رێکارەکانی پرۆسەی دەنگدان و ئەو ئەنجامانەی لەلایەن پەرلەمانەوە راگەیەندراون بە نایاسایی دابنرێن و پرۆسەی دەنگدانەکە لەناو هۆڵی پەرلەماندا دووبارە بکرێتەوە، داواشی رادەستکردنی تۆماری تەواوی ڤیدیۆیی و دەنگیی ئەو کۆبوونەوەیەی پەرلەمانیشی کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رێباز حەملان، لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری دارایی و ئابووریی بوو لەسەر پشکی نزووتنەوەی گۆڕان دواتر پەیوەندی بە ریزەکانی پارتییەوە کرد، لە کابینەکەی سودانیدا لەسەر پشکی پارتی کرا بە بریکاری وەزیری دارایی عیراق، بەڵام لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی پێشووی عیراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ب ح