مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد دوای حەوت ساڵ لە تەمەنی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 12 تریلیۆن دینار قەرزداریی مووچەخۆرانە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “دەستکەوتەکانی کابینەی نۆ بریتین لە (بازرگانیکردنی کارەبا،گرانکردنی سووتەمەنی، بێکاریی زیاتری گەنجان، بەردەوامی راگرتنی پلەبەرزکردنەوە، سفرکردنەوەی داهاتی ناوخۆو خەزێنەی گشتیی)”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کابینەی نۆ لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا نزیکەی (12 مووچە)ی دابەشنەکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ هەمیشەییکردنی گەرێبەستەکان نەناوە و تەرخانکردنی مووچە بۆ کەمئەندامان، منداڵانی نابینا، نابیست، ئۆتیزم و داون راگرتووە”.
ب ح