پڕۆژەی رووناكی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا-

كاره‌بای 24 كاتژمێری دەگاتە سێ ناوچەی تر لەسنووری پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد زیاتر لە 90%ی هاوڵاتیانی کوردستان لە رێگای پڕۆژەی رووناکیەوە کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند “ئاگاداری هاوڵاتییانی شارۆچکەی دوکان، ناحیەی خەلەکان و پیرەمەگرون و هەموو ئەو شوێنانەی بەهۆی ئیشکردنی پڕۆژەی رووناکییەوە كارەباکەیان رادەگیرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاگاداری هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە دەکەنەوە لە سبەینێوە كارەبا لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەبڕدرێت و دوانیوەڕۆ کارەبا دەگەڕێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان