دەروازەیەکی هەرێم لەگەڵ تورکیا دادەخرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ئاشکرایکرد بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانەکان لە دیوی تورکیا، هاتوچۆی گەشتیاران بۆ ماوەی یەک رۆژ رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت رایگەیاند “ئاگاداری ئەو هاوڵاتیی و گەشتیارانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت گەشت بکەن، رۆژی دووشەممە بۆ ماوەی یەک رۆژ هاتوچۆ لە دەروازەکە رادەگیرێت و رۆژانی دواتر ئاسایی دەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داخستنی دەروازە سنوورییەکە لەسەر داوای دەروازەی دەرەجیکی تورکیا بووە، هۆکارەکەشی بۆ سەرقاڵبوونیان بە چاککردنی رێگەوبانەکانی دیوی خۆیان دەگەڕێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوا لە هاوڵاتییان دەکەن وادەی گەشتەکانیان نەخەنە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بۆ ئەوەی رووبەڕووی کێشە و گرفت نەبنەوە بەهۆی داخستنی دەروازەکە لە دیوی تورکیا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان