تا ئێستا پرۆژەی رووناكی لە گەرمیان نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

مەودا میدیا-
هەرچەندە لە بەشی هەرەزۆری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری (رووناكی)، چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تا ئێستا پرۆژەكە نەگەیشتووەتە گەرمیان.

ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” پێشتر بڕیار بوو لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵەوە پرۆژەی رووناكی لە گەرمیان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە جێبەجێ بكرێت”.

وتیشی” هۆكاری دواكەوتنی پرۆژەكە لە گەرمیان بۆ زۆری خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا و كەمی بەرهەمهێنان دەگەڕێتەوە، چونكە لەم دواییانەدا بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غازەوە، بەرهەمهێنانی كارەباش كەمیكردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ پرۆژەكە كردووە و هەركات وەزارەتی كارەبای هەرێم ئامادەیی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە لە گەرمیان راگەیاند و رەزامەندییان دەربڕی، ئەوا دەستدەكەن بە جێبەجێكردنی”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان