بنكەیەكی زانیاریی تایبەت بۆ تۆماركردنی سەرجەم كرێكارانی ناوخۆیی دروست دەكرێت

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، كاردەكرێت بۆ بەدیجیتاڵكردنی كەرتی كشتوكاڵ و پاراستنی مافی كرێكارانی ناوخۆیی دەكات، بۆئەوەش بنكەیەكی زانیاریی تایبەت بۆ تۆماركردنی سەرجەم كرێكارانی ناوخۆیی دروست دەكرێت.

لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” ئەمڕۆ سێشەممە،كۆبونەوەیەكی تایبەت لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچووە كە ئامانج لێی دانانی رێكاری گونجاو بووە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە 172ـی ئەنجوومەنی وەزیرانكە تایبەتە بە دەستەبەركردنی كرێكارانی ناوخۆیی لە پڕۆژە جیاوازەكاندا”.

باسی لەوەشكردووە” جێبەجێكردنی یاسای كار یەكێك بووە لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە و باس لەو رێوشوێنانە كراوە كە پێویستە بگیرێتەبەر بۆ خستنەبواری جێبەجێكردنی یاساكە بۆ پاراستن و دەستەبەركردنی مافەكانی كرێكاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان، لەگەڵ رەخساندنی دەرفەتی كاری زیاتر بۆ هێزی كاری ناوخۆیی و كەمكردنەوەی بێكاری”.

راگەیەنراوەكە هەروەها دەڵێت” بڕیاردرا بنكەیەكی زانیاریی تایبەت بە پڕۆژە كشتوكاڵییەكان بۆ تۆماركردنی سەرجەم كرێكارانی ناوخۆیی دروست بكرێت و رێكارە یاساییەكان بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان مسۆگەر بكرێت.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان