مەودا میدیا-
وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرایکرد هەوڵدەدەن هاوبەشیی راستەقینەی گەورە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە زەبەلاحەکاندا بکەن، بەوهۆیشەوە چانسی گەورەیان بە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا داوە.
باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند “لێکتێگەیشتنێکی گرنگ لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووەتەئاراوە بۆ وەبەرهێنان لە عیراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا (TI Capital) ، (Chevron) و(UCC)ی قەتەری، هەروەها کۆمپانیایەکی ئەهلیی عیراقیش بەشدار دەبێت لە جێبەجێکردنی بۆری نەوتی بەسرە بۆ پیشخاپور کە بە بەندەری جەیهانەوە دەبەسترێتەوە و لقێکیشی تر لە حەدیسەوە بۆ بانیاس”.
ئەوەشی خستەڕوو “دوو دەروازەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دەکەنەوەە کە ئەوانیش لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و بەندەری بانیاس لە سوریا لەگەڵ هەناردەی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە”.
ب ح