مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کاتی دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی پرۆسەی گواستنەوەی خوێندکارانی دیاریکرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه هاتووه “بۆ گواستنەوە و دابەزاندن پێویست بە سەردانیکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ناکات”.
باس له‌وه‌شكراوه “ئەو خوێندکارانەی وشەی تێپەڕیان بیرچووە، دەتوانن بە ژمارەی ئەزموونییەکانیان مامەڵەکە بکەن، لە دوای 15ى ئابەوە هیچ مامەڵەیەکی گواستنەوەی خوێندکاران جێبەجێ ناکرێت”.
هه‌فته‌ى رابردوو نمره‌ى خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی راگه‌یه‌ندراو و له ئێستادا ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ كردنه‌وه‌ى فۆڕمى زانكۆلاین.
ع