مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕینی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوو کە بە فێڵ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بڕێک پارەی لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵای تۆمارکرد کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بە ئەکاوەنتێکی ساختە و بەناوی ژنەوە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردو گۆڕینی دەنگ، بە پەیوەندی خۆشەویستی ساختە فریودراوەو بڕی (17 هەزار دۆلار)ی لێسەندراوەو پاشان تۆمەتبار سناپ چاتەکەی سوتاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تۆمەتبار (د، ت، إ) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بە ماددەی (456) لە یاسای سزادان راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.
ب ح