مهودا میدیا-
جێگرى سهرۆكى پارتى چاكسازى توركمانى رایگهیاند، پێویسته ههرچى زووه پهرلهمان و كابینهى نوێ پێكبهێنرێت.
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان رایگەیاند” وای ماوەیەکی درێژ لە چاوەڕوانی، چیتر گەلی کوردستان پاساوی دواخستنی کارانەکردنەوەی پەرلەمان و پێکنەهێنانی کابینەی نوێ قبوڵ ناکات”.
وتیشى “پێکهێنانی حکومەت پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ پاراستنی جێگیری و چارەسەرکردنی گرفتەکانی خەڵک، هەر دواکەوتنێکی تریش کاریگەری نەرێنی لەسەر متمانەی هاوڵاتییان دەبێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “بۆیە پێویستە لایەنەکان بەرژەوەندیی گشتی بخەنە پێش هەموو شتێکەوە و کۆتایی بەم قۆناغی چاوەڕوانییە بهێنن”.