تره‌مپ: به‌ زوویی له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران ده‌ده‌ین

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “ئەمریکا زۆر بە زوویی بۆردوومانی شوێنی جەبەل ئەلفاس لە نزیک دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنزی ئێران دەکات، کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

شوێنی جەبەل ئەلفاس بە قورسی قەڵادارە و دوو کۆمپلێکسی تونێل لەخۆدەگرێت کە لە قووڵایی ژێر زەویدان، شارەزایان پێیان وایە ئەم تونێلانە لە دەرەوەی مەودای بەهێزترین بۆمبی بنکەر-بستەرن لە جبەخانەی ئەمه‌ریکادایه‌.

هەواڵگری ئیسرائیل پێیان وایە پاییزی ساڵی رابردوو ئێران هەزاران سەنتەرفیوجی بەکارهێنراو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی گواستووەتەوە بۆ ناو تونێلەکانی قوڵایی ناو چیاکە، بەگوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ کە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئیسرائیل ئەمه‌ریکای لەو هەڵسەنگاندنانە ئاگادارکردووەتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سەنتەرفیوژەکان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێک کە بە “چیای پێکاز” یان “چیای تەقەمەنی” ناسراوە لە ناوخۆی ئێران دوای شەڕی 12 رۆژەی مانگی حوزەیرانی 2015، کە هێرشی چڕوپڕی ئەمەریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکەی ئێران ئەنجامدا.

ئەم زانیاریانە لە کاتێکدایە کە ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران لە ئامانجە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا جیاوازن، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەگوێرەی رۆژنامەکە، هەوڵدەدات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رازی بکات، کە هێرشە بەرفراوانەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە، بۆ خاوکردنەوەی بەرنامە سەربازییەکانی ئێران و هەوڵەکانی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تواناکانی.

نە وەزیری دەرەوەی ئێران و نە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وەڵامی داواکاریی رۆژنامەکەیان نەدایەوە بۆ لێدوان، هاوکات کۆشکی سپی ئاماژەی بە لێدوانەکانی پێشووی تره‌مپ سەبارەت بەو پێگەیە کرد.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان