مه‌ودا میدیا-
دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوان ئەمەریکا و ئێران و هێرش بۆ سه‌ر یه‌كتریی و ناسه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نرخی نەوت به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆمارکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 85 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هه‌ر یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ و به ئه‌نجامنه‌گه‌یشتنى دانوستان، بازاڕى سووته‌مه‌نى جیهانیان شڵه‌قاندووه و به‌هۆیه‌وه نرخى نه‌وت ماوه‌ى سێ مانگه له به‌رزیدایه.
ع