کێشەی شایستە داراییەکانی جووتیاران چارەسەر دەکرێت

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لەپێناو ماف و شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدابوون و خۆشبەختانە هەوڵەکانیان گەیشتووەتە ئەنجام.

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بەمەودا میدیای راگەیاند “​لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان و لەپێناو پاراستنی مافە رەواکانی جووتیاران لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانەوە، داواکارییان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی و خێرا بۆ کێشەی شایستە داراییەکانی (مستەحەقاتی) جووتیاران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “​خۆشبەختانە، دوای بەدواداچوونی چڕ و جددی لەسەر ئەم پرسە، بڕیاری کۆتایی درا بە چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەی شایستە داراییەکانی جووتیاران و خەرجکردنی شایستەکانیان، ​ئەم دەستکەوتە مافێکی سەرەتایی و شایستەی جووتیارانە کە خزمەتێکی گەورە بە ئابووری و کەرتی کشتوکاڵ دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان