مەودا_میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر لە دەسەڵاتدارانی هەرێم رازین بە تایبەت خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “ئاگاداری رێککەوتنی ئەمنیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە، هەروەها شارەزای دۆخە ئەمنییە نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بەتایبەت پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمی و ئاشکرا نامەیان بۆ یەکێتی و پارتی ناردووە و ناوەڕۆکی نامەکان لای ئەوانە سەبارەت بە هێزە کوردییەکان”.
ب ح