مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد ئەگەر پەرلەمان لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا کارا بووایە، دەکرا چەندین یاسای نوێ دەربکرێن و ئەو بڕیارانەی لەلایەن بەغداوە دژی هەرێمی کوردستان دەرچوون هەڵبوەشێندرێنەوە.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “پێویستە حکومەتی عیراق سوود لە هەڵەکانی رابردوو وەربگرێت و بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان بکات بۆ پاراستنی خۆی لەو ئاڵۆزییانەی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەوەی ئێستا لە عیراق روو دەدات دزیی ئاسایی نییە، بەڵکو تاڵانییە، بەتایبەتی کاتێک دەبینرێت دۆلاری دزراو بە بارهەڵگری گەورە لە ماڵەکانەوە دەگوازرێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستن بە کوردەوە و بەبێ بوونی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، سەقامگیریی لە هیچ بەشێکی ناوچەکە بەدی نایەت”.
ب ح