مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەیامێکی ئاراستەی کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپای کرد و ئاشکرایکرد ئەوروپا پاڵپشتیی لۆجستی و تەکنیکی بۆ هێرش دژی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانە گرنگەکانی ئێران دابین دەکات.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “یەکێتیی ئەوروپا لە باس لە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە مافی مرۆڤ دەکات، بەڵام ئامادە نییە ئیدانەی تاوانەکانی جەنگ بکات و هیچ هاوسۆزییەکیشی بۆ ئەو منداڵانە نییە کە لە هێرشەکاندا دەبنە قوربانی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەڵوێستەکانیی یەکێتیی ئەوروپا دووڕووییە، چونکە پابەندبوون بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ دابینکردنی هاوکاریی لۆجیستی و تەکنیکی بۆ هێرشکردنە سەر خەڵک و ژێرخانە مەدەنییەکان یەکناگرنەوە”.
ب ح